دڵۆپە

نمایشی هونەری
ڕێبین مەجید
١٠/٦/٢٠٢١
گەلەری ئێستا هۆڵی ٢ لە کارگەی کلتور
ڕێکخەر : ئاڤان عومەر


دڵۆپە بەشێکە لە کۆمەڵێک کاری هونەری ڕێبین مەجید کە کار لەسەر تکەی ئاو دەکەن. ئەو تکە ئاوەی کە لە هەندێک شوێن بەکارهێنراوە بۆ مەبەستی ئەشکەنجەدان بەتایبەتی لە زیندانەکانی سەردەمی سەددام دا، ناوە جیهانیەکەی (ئەشکەنجەی چینی (یان سینی)) یە. ئەم دڵۆپە ئاوانە دەگۆردرێن بۆ کۆمەڵێک دەلالەتی کلتوری لە کارەکانی ڕێبین دا کە هەر جارەو بەر شوێنێکی ژیانی هاوچەرخمان دەکەوێت. لەم کارەدا هەمان یەکەی دڵۆپە بەکار هاتوە وەک پێرفۆڕمانسێک بەرامبەر کامێرا .ئەم جارە دڵۆپی شیر بەکار هاتوە وەک کردەی مێدیتەیشنێک بەرامبەر بوون بە باوک وگۆڕینی کلتوری تاک رەهەندی چەسپیوی باوکایەتی.

backpacker-sitting-on-wall-and-looking-down-on-town


ڕێبین مەجید هونەرمەندێکی باشوری کوردستانە لە شاری سلێمانی پەیمانگای هونەرە جوانەکان وکۆلێجی هونەر بەشی وێنەکێشانی خوێندووە. بروانامەی ماستەری لە گۆڵدسمس لە شاری لەندەن بەدەستهێناوە. ڕێبین هونەرمەندێکی هاوچەرخە بەشێوازو میدیەمی جیاواز لە بابەتی جیاوازدا کاردەکات وهەروەها چەند پرۆژەیەکی هونەریشی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ڕێک خستووە، واتە وەک ڕێکخەری پرۆژە کاری کردووە

dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
harre 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
dropping 1
دەربارەی نمایشەکە

دڵۆپە کارێکی ڤیدۆ پیرفۆرمانسە، ماوەکەی ٨ خولەک و٣٧ چرکەیە، ساڵی ٢٠١٤ بەرهەمهێندراوە.لە کارەکەدا هونەرمەند ڕێبین بەرامبەر کامێرا بە بێدەنگی بە درێژای ئەو ماوەیە بە بێ جوڵەی گەورە دەمێنێتەوە ودڵۆپە شیر لە بەرزاییەوە تک تک بەر سەری دەکەوێت

ئەم کارە لە چەندین نمایشی جیاواز، لە وڵاتی جیاواز پیشاندراوە، بەڵام یەکەم جاربوو لە کوردستان پشان بدرێت. بانگهیشتکردن وپشاندانی ئەم کارە لە زنجیرە نمایشکانی پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن گرنگیەکەی ئەوە بوو کە کارەکە پشاندانی باوکایەتیە وەک کار وبەرپرسیارێتی، لە ڕێگەیەکەوە باسی باوکایەتی دەکات کە زۆر کەم لە کلتوری ئێمەدا باسی لێوەکراوە. بۆیە لە پرۆژەکەشدا بابەتێکی تایبەت بوو وە جێگایەکی گرنگی گرت وەک باس لە گفتوگۆکانی نێو پرۆژەکەدا لە هەمانکاتدا کارێکی هونەری بەهێزو جوانیش بوو کە خۆشبەختانە یەکێک بوولە نمایشەکانی پرۆژەی ئەم مرۆڤانەکاردەکەن

نمایشی دڵۆپە لە بەرواری ١٠/٦/٢٠٢١ لە هۆڵی گەلەری ئێستا ٢ لە کارگەی کلتور لەشاری سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە کاتژمێر ٥.٣٠ تا ٧.٠٠ بە ئامادەبوونی هونەرمەند کارەکە نمایش دەکرا

هۆڵی گەلەری ئێستا ٢ هۆڵێکی ئێجگار گەورەیە، شەش مەتر بەرزە، تاریک وبێ دەنگ کرابوو، کارەکە بە تەنها لەو هۆڵەکەدا بەبەرزی شەش مەتری هۆڵەکە بە گەورەی پشاندرا. ماوەی هەشت خولەک وسی وحەوت چرکەکە کارەکە پشانددەدراو دووبارە دەبوویەوە. بینەریش بە بێدەنگی بۆ . ڕۆژی یەکەم پاش کاتژمێرێک لە پشاندانی کارەکە، ئامادەبوان بانگهێشتکران بۆ گفتوگۆیەکی کراوە دەربارەی نمایشەکە کە ‌هەڵگورد بارام و ئاڤان عومەر سەرپەرشتیان دەکرد. ماوەیەکی زۆر دەمانەوە ولە گۆشەی جیاوازی هۆڵەکەوە تەماشایان دەکرد

لە گفتوگۆکەدا چەندین لایەنی جیاوازی کارەکە باسکرا: ڕۆڵگێڕانی هونەرمەند لە کارەکەدا، ڕەنگ وبەکارهێنانی شیروەک کەرەستەیەکی سەرەکی کارەکە، ڕۆتین وبێزاربوون، فۆرمی ئەشکەنجەدان وە پەیوەندی بە بیرەوەری ئەوانی ترەوە وە کاتی کارەکە وڕۆڵی باوکایەتی وەک کار تاوتوێ کرا. ئەم گفتوگۆیە نزیکەی دوو کاتژمێر بەردەوام بوو، هەروەها جگە لەو بابەتانەی ئاماژەمان پێکرد ئامادەبوان سەرنج وبەرکەوتنی خۆیان بە کارەکە لە چەند لایەنێکی دیکەوە باس کرد

سوپاس بۆ ئەو کەسانەی کە هاوکاریان کردین لەم نمایشەدا بە تایبەتی: شیروان فاتیح ، دارۆ ڕەسول، هێمن مارف، ڕۆژگار مستەفا، ‌هەڵگورد بارام، ئازەر عوسمان، ڕەیان یوسف، هۆمەن وەهبی ڕەسول، چیا جەمال.