دایکم شاخەکانی شۆرد

نمایشی هونەری
ڕۆژگار مەحمود
لە سلێمانی پارکی دایک
ڕێکخەر : ئاڤان عومەر

کارەکە پێکهاتووە لەبەکردەکردنی هۆنراوەیەک کەبۆ دایک نوسراوە وێناکردنی وشەکانی ناو هۆنراوەکە لەڕێگەی دەست وجوڵەی خۆم، هەروەها لەڕێگەی پیشاندانی ئەوهەموو ئیشانەوە بەدوای یەکدا، بەکارهێنانەوەی ئەوکەرەستانەی هەموو مرۆڤێک ئاشنایە پێیی، لە لایەکی ترەوە پیشاندانی دیوەکەی تری ئەووشەو کەرەستەوئیشانەیە بە زمانێکی فەنتازی وئایرۆنیک، ئەم وێناکردنەوەیە لە ناومانای هۆنراوەکە دەچێتە دەرەوە لە ڕووی وشەکان وشوێن ودەربڕین ومانا وئەوچوارچێوەیەی بۆ دایک وێناکراوەو دروستکراوە. لێرەدا لە ڕێگەی گۆڕانکاری جوڵەکردن وبە کردارکردنی ووشە شعریەکان ئاڕاستەی ئیشکردنی کەسایەتی دایک بەرەو شوێنێکیتر دەبرێت، هەروەها وشەکان بە پێی ئەزمونکردنی ژیانی تایبەتی خۆم دەوترێتەوە بۆکەسایەتی دایک، کە ڕەخنە ئامێزانەیە لە ناوەڕۆکی هۆنراوەکە لەڕێگەی میدیایەکی دیکەوە کە کەجوڵە وپێرفۆرمانسی ڕاستەوخۆیە لە شوێن وکاتێکی تردا. لەکتێبی چۆلەکەی سەردارەکەی لەتیف هەڵمەت هۆنراوەکە وەرگیراوە و کە بیرۆکەکەی لە هۆنراوەیەکی فارسیەوە وەرگرتوە.

دایکم
دایکم شوشەی پەنجەرەکانی شوشت
بەڕەوڕاخەری ژێرپێمانی شوشت
دایکم هەمووژوورەکانی شوشت
هەمووچینی بلورەکانی شوشت
هەمووشتەچڵکنەکانی شوشت دایکم
هەمووسوچ وقوژبنەکانی شوشت دایکم
بەخەندەوە دایکم پێی گوتین هاوینە
دەبێ هەموو شتێ بشۆم مناڵینە
دوایی هات وبەدەستە نەرمەکانی
جل وپۆشاکی گشتمانی شوشت دایکم
دوای جل شتن...هات بەسۆزومیرەبانی
خەمی دڵی هەموومانی شوشت دایکم

artist pic


ڕۆژگار مەحمود هونەرمەندێکی هاوچەرخە دانیشوی شاری سلێمانیە. ڕۆژگار چەند ناوەندێکی خوێندنی هونەری بڕیوە وەک پەیمانگاو ئەکادیمای هونەر لە کوردستان، وە هەڵگری بروانامەی ماستەرە لە چێلسی لە شاری لەندەن. کارە هونەریەکانی ڕۆژگار بە میدیەمی جیاوازی وەک ڤیدۆئارت، تێکست، پیرفۆرمانس، ئینستەلەیشن ووێنەکێشان نمایش کراون، کە هونەرمەند بابەتی جیاوازی بەم میدیەمانە بەرجەستە کردووە. ڕۆژگار زۆرێک لە کارەکانی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان نمایش کردووە

momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
momiswashingmounatins 1
دەربارەی نمایشەکە

١٠/٦/٢٠٢١ لە پارکی دایک لە شاری سلێمانی بە پیرفۆرمانسی زیندوو لەوێ ئەنجامدرا، بە بێ بانگهێشتکردنی بینەر لە ڕێگەی پۆستەرو سۆشیال میدیاوە تەنها بۆ بینەرێک بوو کە بە سروشی خۆیان لە پارکی دایک بوون و دەیانتوانی بینەری کارەکە بن.
لە هەمان کاتدا کارەکە دیکۆمێنت کرا پاشان لە نمایشی سوژن کە یەکێکی تر بوولە نمایشەکانی پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن لە ڕۆژی ١٠/٧/٢٠٢١ دا دیکۆمێنتی پیرفۆرمانسی کاری دایکم شاخەکانی شۆرد لەگەڵ چوار کاری تردا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەگەلەری کەریم چاوشین پشاندرا. لەم نمایشەدا جگە لە دیکومێنتی کارەکە بە ڤیدۆ کە بە داتا شۆ پشاندرا، ئەو ماتریاڵانەی کە لە کارەکەدا هەبوون وەک ئینستەلەیشن لەبەردەم سکرینەکەدا دەبینران بە شێوەیەکی تایبەت کە ڕۆژگار خۆی هەڵیبأاردبوو. لە ئینستەلەیشنەکەدا هەموو ئەو شتومەکانەی کە لە کارەکەدا بەکاری هێنابوو لە ناو تەشتەکەدا داینابوو وە بە ڕاخەرەکەی ژێر تەشتەکە دایپۆشیبوون. واتا بینەر لەگەڵ ڤیدۆکەدا تەشتێکی داپۆشراوی دەبینی کە پربوو لە شت. کە هەمان ئەو تەشت و ڕاخەرو شتو مەکانەبوون کە لە ڤیدۆکەدا دەبینران.

هەڵبەت ڕۆژگار لە تێکستەکەیدا کە بۆ کارەکەی نوسیویەتی ئاماژەی بە زۆر لایەنی کارەکەی کردووە، کە ئەمە هۆنراوەیەکی لەتیف هەڵمەتە و ڕۆژگار بە کردەی دەکاتەوە جارێکی تر بە شێوازێکی ڕەخنە ئامێزانە. لەم کارەدا زۆر گوێمان لە وە دەبێت کە دایکم چی و چی شۆرد، زۆر شت دەشوات دایک تەنانەت هەوا دەشوات کە دەرچونێکی ڕۆژگارە لە تێکستەکە. ئەو لە کاتی ووتنی تێکستەکەدا توڕەبوون و توندوتیژیەکی نەرمی پێوە دیارە کە بینەر زۆر زوو هەستی پێ دەکات لەگەلیشیدا زۆر بە سۆزە کە لە بینەرانەوە گوێبیستی بووم کە گریاون، کە بە هێزی کارکردنەوەی ڕۆژگاری دەردەخست لە تێکستەکەدا

دایک کە مادی و مەعنەوەی کاردەکات و دەشوات، ئەو بونەوەرە قوربانیەیە بۆ منداڵەکانی و ئەوانی تر. وێناکردنی ئەم قوربانی دانەی دایک وچەسپاندنی ئەم وێناکردنە لە کۆمەڵگادا بەردەوامی هەیە. تیشک خستنە سەر کەسایەتیەکانی ناو خێزان و کارو ژیان و بەرپرسیارێتیان گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن. لەم نمایشەشدا کە ڕۆژگار جەجتی لەسەر فیگەری دایک و کارکردنی دایک بوو بە شێوەیەکی زۆر جوان کاری لەسەر کردبوو کە دەکرێت بابەتێکی تەواو گەورەو سەربەخۆ بێت بۆ گفتوگۆکردن و کارکردنی زیاتر لە داهاتودا بۆ پرۆژەکەدا. بەڵام ئەم لە ڕیگەی کارەکەوە هەموانی خستە بەردەم پرسیار و تێڕامان کە ئەوەش خاڵە گرنگ و بەهێزەکەیە هەمیشە کە کارێکی هونەری دەتوانێت بیکات

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەشداریکردنی کارە هونەریەکەی ڕۆژگار لە پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن تکایە سەیری نمایشی سوژن بکە کە یەکێک بوو لە نمایشەکانی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن .

هاوکاران بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە: چیا جەمال، ڕێبین مەجید، نەرمین مستەفا