کارکردن وەک جۆرێک لە توندوتیژی

سمینار
هۆزان مەحمود
ڕێکخەر : ئاڤان عومەر

لێرەدا هۆزان مەحمود تیشک دەخاتە سەر کار وەک فۆرمێک لە توندوتیژی دژی مرۆڤ بەگشتی و ژن بەتایبەتی. پاشان خودی کۆنسێپتی کارکردن، گەڕان بەدوای کاردا و موچەی کار لە سیستەمی کەپیتالیزم دا باس دەکات. ئەمانە کە هەمووی هاوتایە لەگەڵ توندوتیژی، نادڵنیای، بێ باوەڕی، نەپارێزراوی و کاتی زۆری کارکردن بە پارەی کەم، لە پاڵ سەرکۆنەکردن و گەمارۆدان و کۆنترۆڵ کردنی مرۆڤ لە پرسی کاردا تاوتوێ دەکات.

تێڕوانینی نوسەر و فێمینیست سیلڤیا فریدرچی باس دەکات، کە ئیش وەک فۆرمێکی توندوتیژی دەخاتە ڕوو، ئەمەش زۆر هاوکاری دەکات بۆ تێگەیشتن لە کەڵەکە بوونی سەروەت و سامان لە ڕژێمی سەرمایەداریدا. لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەپەرژێتە سەر پرسی ئەو جۆرە کارانەی کە زۆرتر ژن دەیکات، و لەگەڵ گرنگی ئەم کارانەدا دەکرێت وەک فۆرمێک لە توندوتیژی بەرامبەریان ببینرێت. پاشان گفتوگۆی ئەوە دەکات کە چۆن کار ئایدیاڵایزکراوە و لە ناوکۆمەڵگەدا بوونمان و نرخمان وابەستەی کارەکانمانن کراون، بە تایبەتی بۆ ژن کە لە بازاڕی کاردا لە ژێر فشارێکی زۆردایە. لە کۆتایدا، باسی پلە بەندی و گرنگی و بەهای نیوان کارەکان دەکات، ئەم بڕیارە کێ دەیدات کە چ جۆرە کارێک باشترو گرنگترە؟ لە زۆرێک لە کۆمەڵگاکاندا هەندێک کار هەن کە زۆر پێویست و سەرەکین بۆ ژیان، بەڵام وەک کارێکی گرنگ هەژمارناکرێن، ئەمە بە پێچەوانەی هەندێک کاری تری ناپێویستەوە کە گرنگ و گەورەکراون، لە ژێر ڕۆشنایی تیۆری پرۆفیسۆری ئەنترۆپۆلۆجی (دەیڤید گرەیبەر) باسدەکات کە بە ناوی کاری بێ مانا(Bullshit Job)، ناودەبرێت. دەتوانین زۆرێک لەو کارانە بناسین کە موچەی زەبەلاحیشیان پێدەدرێت و بە گرنگ هەڵدەسەنگێندرین, لەکاتێکدا هیچ گرنگی ئەوتۆیان نیە لەکۆمەڵگەو ژیاندا.   لە کۆتاییدا هۆزان ئەوە دەخاتە ڕوو کە کارکردن گرنگە بۆ هەموو کەسێک و کۆمەڵگە ناچێت بەرێوە ئەگەر کارە بنەڕەتیەکان و خزمەتگوزارییە سەرەکیەکان گرنگییان پێنەدرێت. بەڵام سەرمایەداری ڕۆژ بە ڕۆژ کارە بنەرەتیەکان لاوەکی دەکات و موچەبڕاویان دەکات، لە ئاست ئەوەدا کارگەلێک گرنگی پێدەدرێت کە هیچ سوودێکی نییە بۆ ژیانی مرۆڤ و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە. هەندێک هێڵی سەرەکی سمینارەکە:

- چاودێری کردنی مرۆڤ لەکاتی کارکردندا، بۆتە هۆی ئەوەی مرۆڤ هەمیشە لە دڵەراوکێدا بژی.
- توندوتیژی فۆڕمی زۆری هەیە. کە لە ئێستادا خۆشبەختانە زۆربەیان تیۆریزەکراون.
- تا ئێستاش زۆربەی ئەوکارانەی کە ژن دەیکات لە سپەیسی گشتیدا هێشتا چاودێریکردن و ئاگاداری ئەوانی ترە، لە کاتێکدا کارەکانی تر وەک بڕیاردان هی پیاوەنە.
- ئیشە بنەڕەتی و گرنگەکان لە کۆمەڵگادا لە لایەن سستەمەوە بێ بەها بەرجەستە دەکرێت.
- خەون بینین و هەوڵدان بۆ ئەو کارانەی کە گرنگ پیشاندراون و پێگەیشتنیان قورسە، جۆرێکە لە توندوتیژی کە لەم سەردەمەدا مرۆڤەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە.
- مەرج نیە مرۆڤ کاربکات تاوەک گرنگ بێت، بەڵکو ئەوە ژیانکردنە مانا دەدات بە ژیان



artist pic


هۆزان مەحمود نوسەرو فیمینست و چالاکەوانە هۆزان مەحمود، سیاسەتی گشتی لە زانکۆی - )( جێندەر دا لە زانکۆی لەندەن بەشی نۆتینگهام لە بەریتانیا تەواوکردووە، دواتریش ماستەری لە . خۆرهەڵاتناسی و ئەفریقاناسی تەواوکردووە چەندین بڕوانامەی تری تایبەت بە کارکردن لە بواری ) ( . و دەستەی نوسەرانی پڕۆژەی کولتور پەروەردەدا بە دەستهێناوە هۆزان یەکێکە لە دامەزرێنەرانی . بەردەوام بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی فیمینیزم لە گۆڤاری دیجیتاڵی کولتور کوردستان و لە دەوەوەی ووڵات کاردەکات