هاوار

نمایشی هونەری
ئاڤان عومەر
لە کاتی جیاوازدا
ناو بازاڕو شوێنە گشتیەکان
ڕێکخەر : ئاڤان عومەر

ژنی شەرمن شارێک دێنێ، هاوارکردن و دەنگ بەرزکردنەوە لە شوێنی گشتی دا شەرم شکاندنی دەوێت. پیاوان لە کۆنەوە لە بازاڕدا هاوار دەکەن و بازاڕی باش بۆ شتومەکەکانیان پەیدا دەکەن ئەمە زۆر باوە، بەڵام هیچ باو نیە و زۆر سەیرە گەر گوێمان لە دەنگی ژنێک بێت هاوار بکات. هەمیشە ژنان بە بێدەنگی بەدیار شت ومەکەکانیانەوە دادەنیشن و دەڵێن لە ڕوومان نایەت هاوار بکەین

artist pic


ئاڤان عومەر دەرچوی کۆلێژی هونەر بەشی وێنە کێشانە لە سلێمانی و هەڵگری بروانامەی ماستەرە لە زانکۆی ئارتێز لە وولاتی هۆڵەندا. ئاڤان بە میدیەم و شێوازی جیاواز کاردەکات وەک ئینستەلەیشن، پیرفورمانس، تێکست.. هتد. لە زۆرێک بابەتی جیاوازدا کاری کردووەو کاردەکات. وەک ڕێکخەر لە چەند پرۆژەیەکی هونەریدا کاری کردوە، دواهەمینیان پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن کە ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی کارکرنە تێیدا و وەک ڕێکخەرو بەرێوەبەر کاری تێدا دەکات

yelling 1
yelling 1
yelling 1
yelling 1
yelling 1
yelling 1
yelling 1
دەربارەی نمایشەکە

هاوار کارێکی هونەری ئاڤان عومەر بوولە پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن. لەم کارەدا بێدەنگی تەواوی ژنان لە بازارو شوێنە گشتیەکان لە کاتی فرۆشتن دا جێگەی تێڕامانە، لە کاتێکدا هاوار کردن بۆ گەرم کردنی بازاڕ و ڕاکێشانی خەڵک بۆ کڕینی شتومەک زۆر باوەو تەنانەت بۆتە کلتوریش لای ئێمە. پاش گفتوگۆی زۆر لەگەڵ ئەو ژنانەدا و قورسی شکاندنی ئەو تابووە کە ژن ناکڕێت لە شوێنی گشتی دا دەنگ هەڵبڕێت، لە ڕێگەی ىڵندگۆیەکەوە ئەو هەوڵە درا. لە ناو بازاڕ و لەگەڵ ئەو ژنانەی کە کاردەکەن ئەم کارە کرا. ئەوان لە رێگەی بڵندگۆکەوە پێێان ئاسای و خۆش بوو کە بۆ شتەکانیان هاوار بکەن. ئەمە هەوڵێک بوو تا دەنگی ژنان ببیسترێت و ئاسایی بێت کە دەنگیان بێت لە شوێنە گشتیەکاندا. بۆیە بە کڕین و پیدانی ئەو بڵندگۆیانە بە چەند ژنێکی فرۆشیار کارەکە جێبەجێکرا، واتە بڵندگۆکانیان بێ بەرامبەر پیدەدرا تا بتوانن کاری پێبکەن. لە پاڵ ئەمەشدا لە زۆرێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە گەڕەکەکاندا دەگەڕین و فرۆشیاری گەڕۆکن و پیاون، بە بڵندگۆکانیان لە جیاتی دەنگی پیاوەکان خۆیان ئاڤان داوای دەکرد کە دەنگی ئەم وەک ژنێک قبوڵ بکەن کە هاواری شتەکانیان بۆ بکات، ئەمەش هەر بۆ بە ئاشنا بوونی دەنگی ژنان لە شوێنە گشتیەکاندا
هەڵبەت دۆکیومێنتی ئەم کارە زۆر قورس بوو، ئەو کەسانە پێێان خۆش نیە وێنە بگیرێن و پاشان کارەکەش هەوڵێک بوو تەواو لەدەرەوەی شیوازی باوی ئیشکردن. لیرەدا دیکۆمێنت گرنگیەکی ئەوتۆی نەبوو بەقەد گۆڕینەوەی گفتوگۆ و دروستبوونی دیالۆگەکە کە شتێک دروست بکات
ئەم ژنانەی کە ئەم کارانە دەکەن شێوازێکی تر لە بازار کردن، سیستەمێکی جیاواز لە قازانجی زۆر پەیڕەو دەکەن کە شێوازێکی ئێجگار گرنگە و ئیکۆلۆجیە و پێویستی بە پشگیری هەیە بۆ مانەوە. ئەوان جلی خەڵک کە ئیتر بەکاری ناهێنن و پێویستیان نەماوە ، وەردەگرن وبە نرخێکی هێجگار کەم دەیفرۆشنەوە، لە جیاتی ئەوەی فڕێبدرێت و ژینگەی پێ پیس ببێت جارێکی تر لەریگەی ئەمانەوە بەکاردێتەوە. ئەوان گەڵا وسەوزە دەچنن و لە بازاردا دەیفرۆشن. بۆیە کارکردن لەگەڵ ئەم چینە و ئەم شیوازە لە ئیشکردن گرنگیەکی زۆری هەیە و دەکرێت زیاتر و زیاتر گەشەی پێبدرێت