هاڕە

نمایشی هونەری
شیروان فاتیح
٣/٦/٢٠٢١
قوتابخانەی نەورۆزی بنەڕەتی
ڕێکخەر : ئاڤان عومەر

ئامێرەکان بەشێوەیەک لە شێوەکان مرۆڤ لە سروشت بوونی و سروشت دوور دەخەنەوە. لەنێوان ئامێرە کۆن و نوێکانداین، تادێت گەشە دەکەن کەڵەکەیەک پێک دەھێنن و لە تەنیشتدا دۆڵێکی قوڵ دروست دەبێت

backpacker-sitting-on-wall-and-looking-down-on-town


شیروان فاتیح هونەرمەندێکی هاوچەرخە لە باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە، شیروان بە میدیەم وشێوازی جیاواز کاردەکات. لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە رێگەی ماتریاڵەکانی خوێندن وخوێندنگەوە، کار لەسەر بابەتەکانی سستەمی خوێندن وناو کۆمەڵگا دەکات، ڕەخنە ئامێزانە و بە شێوازی تایبەت لە رێگای ئینستەلەیشن، دەنگ، تێکست و پیرفورمانسەوە دەست دەبات بۆ ئەو بابەت و ماتریاڵانە، بەرجەستەیان دەکات و پرسیارەکانی ئاراستە دەکات و کارەکانی ئەنجام دەدات

harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
harre 1
دەربارەی نمایشەکە


نمایشی هاڕە لە ٣/٦/٢٠٢١ لە هۆڵێکی قوتانجانەی نەورۆزی بنەڕەتی لە شاری سلێمانی نمایشکراو بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو. لەو ماوەیەدا بینەری جیاواز لە کاتی جیاوازدا (بەیانیان و ئێواران) بە ئامادەبوونی هونەرمەند شیروان فاتیح کارەکەیان دەبینی.

کارەکە ئینستەلەیشن و پیرفۆرمانس بوو، دەنگ وتێکست گرنگیەکی بەرچاویان هەبوو لە نمایشەکەدا. ئەمە کارێکی نوێێ شیروانەو یەکەم جارە ئەم کارەی نمایش دەکات

لە یەکەم ڕۆژدا پاش نمایشکردنی کارەکە، گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجامدرا کە ڕێبین مەجید وڕۆستەم عەزیز سەرپەرشتیان دەکرد. لە گفتوگۆکەدا لە لایەن ئامادەبوانەوە چەندین ڕەهەندی جیاوازی کارەکە باسی لێوەکرا: پەیوەندی نێوان کاری هونەری وکاری بژێوی ژیان، پەیوەندی نێوان کاری هونەری وبینەربەگشتی، یاخود ڕۆڵی کاری هونەری لە کۆمەڵگادا، پەیوەندی نێوان هونەرمەند شیروان فاتیح وکارەکانی وە فۆرم وناوەڕۆکی کارەکە بە جیا باسی لێوەکرا. جگە لەم بابەتانەی ئاماژەمان پێکرد چەندین ڕەهەندی تر کە ئەم کارە لە خۆی دەگرێت ودەکرێت باس بکڕێت وەک: ئایا دارتاشی تەنها کارێکی پیاوانەیە؟ ئایا ئەو ماتریاڵانەی کۆکراونەتەوە لە کارەکەدا وەک ئینستەلەیشن پشاندراون لە کوێوە هاتون؟ ئەمانە و زۆری تر وەک پرسیاری کراوە لە گفتوگۆکەدا ئاماژەیان پێکرا کە ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمیری خایاند

بەشداری کردنی ئەم کارە لە پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن گرنگیەکەی لەوەدا بوو کە لە چەند لایەنێکەوە گفتوگۆی جیاوازی لەسەر تێمای پرۆژەکە کە کاردکردنە دروست کرد، هەروەها نمایشەکە بەگشتی هیزێکی زۆر بوو وەک لایەنی هونەری و پراکتیکی بۆ پرۆژەکە، خزمەتی زۆری بە پرۆژەکە کرد ئەوەی گرنگە بوترێت لەم نمایشەدا ئەوەیە کە هونەرمەند شیروان فاتیح ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی ئەم کارە بووە، وەک بیرۆکەی کارەکە ئیشی زۆری بۆ کردووەو سالانێکیشە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئەوماتریاڵانە بووە کە لە ڕەفەکاندا وەک ئینستەلەیشن پیشانی دابوو. ئەوانیش چەندین ماتریاڵی دارتاشی بوون کە لە کۆن دا بەکارهاتوون. هەروەها گرنگیشە بوترێت کە شیروان هەموو ئۆبجێکتەکانی تر کە لەم کارەدا بوون وئینستەلەئسنەکەیان پێکهێنابوو بۆ نمایشەکە، وەک تەختە ڕەش وئەو رەفەیەی شتومەکەکانی لە ناویدا دانابوو خۆی دروستی کردبوون

سوپاس بۆ ئەو کەسانەی کە هاوکاریان کردین بۆ ئەم نمایشە بە تایبەتی: خاتو نوخشە بە ڕێوەبەری قوتابخانەی نەورۆزی بنەڕەتی و سەرجەم ستافی قوتابخانەکە، نەرمین مستەفا، هاژە خالید، ڕەیان نەجم، ترێ فاتیح، سەنگەر عەبدوڵا، هێمن کاکەیی، هۆمەن وەهبی ڕەسول، رێبین مەجید، شانیا ئاری