ژان دیلمان

فلم
دەرهێنەر: شانتال ئاکێرمان
٨/٦/٢٠٢١
ئەمنە سوورەکە
ڕێکخەر : ئاڤان عومەر

فلمی ژان دیلمان ٢٣ کێ دو کۆمێخس،١٠٨ برۆکسل لە درێژەی چالاکی ونمایشەکانی پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن، لە هۆڵی یەڵماز گوینەی لە ئەمنە سورەکەی سلێمانی ڕۆژی ٨/٦/٢٠٢١ بە هەمە ئاهەنگی لەگەڵ گروپی فیرخوازانی زانکۆو بە سەرپەرشتی شانیا ئاری فلمی ژان دیلمان نمایشکرا و تەنها یەک ڕۆژ بەردەوام بوو. هەڵبەت گروپی فێرخوازانی زانکۆ وەک چالاکی خۆیان هەفتانە لە هەمان هۆڵ نمایش دەکەن وبینەری خۆیان هەیە، هەرچەندە ماوەیەکە بە هۆی کۆرۆناو هەندێک هۆکاری ترەوە چالاکیەکەیان وەستاوە، بەڵام خۆشبەختانە لەگەڵ گروپی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن کاریان کردوبەهاوکاری ستافی هۆڵی یەڵماز گیونەی فلمەکە نمایش کرا کە پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن دەستنیشانی ئە فلمەی کردبوو

backpacker-sitting-on-wall-and-looking-down-on-town


شانیا ئاری نیشتەجێی شاری سلێمانیە، دەرچوی بەشی سۆسۆلۆجیە لە زانکۆی سلێمانی،وە وەک کەسێکی سەربەخۆ کاردەکات، ئەندامی گروپی فێرخوازانی زانکۆیە؛ کە گروپێکن بۆ نیشاندانی فلم و گفتۆگۆ لەسەر فلم، ئەم گروپە زۆرێک لە چالاکیەکانیان لە ھۆڵی یەڵمازگۆنای لە ئەمنە سورەکەی سلێمانی ئەنجامداوە

jean 1
jean 1
jean 1
jean 1
jean 1
jean 1
jean 1
jean 1
jean 1
jean 1
jean 1
jean 1
دەربارەی فلمەکە

فلمی ژان دیلمان لە دەرهێنانی دەرهێنەری بە توانای بەلجیکی شانتال ئاکێرمانە. ماوەکەی سێ سەعات ونیوە، فلمێکی تاقەت پروکێنەرو لە هەمان کاتدا پڕ واتاو بە چێژە. ئەم فلمە کە دەرهێنەرو تەواوی ستافەکەی ژنن لە ساڵی ١٩٧٥ دا بەرهەم هاتوە بە یەکێک لە فلمە گرنگەکان لە مێژووی تازەی فلم و فلمی فیمینیستی دا هەژمار دەکرێت، لەولایەنەوە چەندین دیالۆگ و لێکۆڵینەوەی لە بارەوە کراوە. هەرچەندە ئاکێرمان لە چاوپێکەوتنەکانیدا ڕەتیدەکاتەوە فیمینستی بێت بەڵکو دەڵێت کە فلمی منن شانتال ئاکێرمان
فلمەکە باسی ژنێک دەکات کە ناوی ژانە، لەماڵەوە لەگەڵ کوڕەکەیدا دەژی و کاری لەش فرۆشی دەکات. کارکردنی ڕۆتینی ڕۆژانەی ژان لە ماڵەوەو پەیوەندی بە ئۆبجێکتەکانی ماڵەوە سەرنج و کاری تایبەتی لەسەرکراوە، ژان بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەردەم کامێرەکەدا سەرقاڵی قاپ شوشتن، سڕین یان قاپ ڕێکخستنە ماوەیەکی وا درێژ کە قاپ شوشتن بە ڕاستی ئەوەندەی پیویستە. ژان ماوەیەکی زۆر لەبەردەم کامێراکەدا خەریکی خوادن دروستکردنە. خەریکی خزمەتکردن و دڵخۆشکردنی کوڕەکەیەتی، ئەم کارانەی ژان زۆر بە مەبەستەوە کاتی ئاسای خۆی دراوەتێ و بەرجەستە کراون
لە فلمەکەدا زۆر گفتوگۆی تێدا نیە، ئەو گفتوگۆیانەش کە دەکرێن زۆر بە مەبەستن وتەواوکەری وێنەکانن نمایشی ئەم فلمە لە پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن گرنگ بوو، دەبینین کاری ژنێک گۆڕانی گەورە لە بەرجەستەکردنی ژن و ڕؤڵی ژن دا دەکات لە فلم دا، هەروەها گفتوگۆ دەربارەی پرسی ژن و کارکردن لە ڕێگەی ئەم فلمەوە زۆر هاوکاری کردین و گرنگە چونکە زۆر بابەتی جیاواز وتایبەت دەوروژێنێت کە گرنگن بۆ پرۆژەکە
پرسی کات وکاتی کارکردنی ماڵەوەی ژن، لەشفرۆشی وەک کار، خزمەتکردنی منداڵ وەک کاری دایک، کارەکانی دەرەوە وپەیوەندی بە جێندەرەوە، وێناکردنی ژن لە فلم دا و زۆر باسی تریش گفتوگۆی ئەو چەند کەسە بوون کە پاش فلمەکە دانیشتن پێکەوەو دەربارەی فلمەکە قسەیانکرد و ڕاو بۆچون و بەرکەوتنیان بە فلمەکە باسکرد. هەروەها لەگەڵ بینینی فلمەکە گفتوگۆیەکی شارا تاھیـــرلەگەڵ حەمە قادر لە ژێر ناوی سینەما و ژن نیگایی لەبەردەست بوو کە تیایدا زۆر لایەنی فلمەکە بە ووردی باسکرابوو کە هاوکاری بوو بۆ گفتوگۆکە شایەنی باسە بڵیین هەر لە درێژەی چالاکیەکانی پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن، لە داهاتودا گفتوگۆیەکی تایبەت دەبێت دەربارەی ڕۆڵی ژن، وێناکردنی ژن، کاری ژن و کارکردن لە فلم و درامادا لە کوردستان بە تایبەتی

<