کرافت

نمایشی هونەری
نەرمین مستەفا
٤/٧/٢٠٢١
گەلەری ئازاد شەوقی لە سلێمانی
ڕێکخەر : ئاڤان عومەر

دروستکردنی کتێبخانەیەک لەو ماتریاڵ وکەرەستانەی کە لەلایەن خەڵکەوە ڕۆژانە فڕێدەدرێن ئامانجی پرۆژەکەیە. هەرکەسێک لە رێگەی دروستکردنی کتێبێک (ئۆبجێکتێک) لەوماتڕیاڵانە بەشدار دەبێت لە پرۆژەکەدا کە ئەرشیفکردنێکی ئێستای ژیان و بەکارهێنانەکانی شاری سلێمانیە.

artist pic


نەرمین مستەفا هونەرمەندێکی هاوچەرخە، پەیمانگای هونەرەجوانەکان و کۆلێچی هونەر بەشی وێنەکێشانی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە، هەر لەو زانکۆیە بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوەو ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە. نەرمین بە میدیەم وشێوازی جیاواز لە بابەتی جیاوازدا کاری کردووەو وکاردەکات

kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
kraft 1
دەربارەی نمایشەکە

کرافت پرۆژەیەکی هونەریە، لەم پرۆژەیەدا ئامادەبوان لە ماتریاڵی فڕێدراو و خاشاک کتێبیک، یاخود ئۆبجێکتێک دروست دەکەن ولە پرۆژەکەدا بەشدار دەبن
گرنگ بوولە سەرەتاوە ڕوون بێت کە ئەمە پرۆژەیەکی ژینگەیی نیە بەڵکو خاشاک تەنها ماتریاڵێکی سەرەکییە بۆ کارکردن لە پرۆژەی کرافت دا، وە نەرمین لە ڕێگەی تێکستێکەوە ئەمەی ڕوون کردەوەو ئامانجی پرۆژەکەی ڕاگەیاند. هونەرمەند نەرمین ساڵانێکە سەرقاڵی بیرۆکەی ئەم پرۆژەیەیە و سکێچی بۆ دەکات. ئەمە یەکەمجارە بە پراکتیکی کاری تێدا دەکات و نمایشی دەکات. بەشداریکردنی بۆ یەکەمجار لە پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن گرنگیەکی زۆری هەبوو، لە چەند لایەنێکەوە دیالۆگی گرنگی بۆ پرۆژەکە دروستکرد
لەم پرۆژەیەدا لە رێگەی خاشاکەکانەوە بە ئاسانی دەتوانی دارای گەڕەکەکان ببینی، جیاوازی ژیانکردن درک پێ بکەین، بە پێێی پێگەی ئابوری گەرەکەکان. هەرەوها زۆر ڕوون بوو کە زۆربەی زۆری ئەو پاکەت وشتومەکانەی کە فڕێدرابوون هاوردە بوون لە ووڵاتانی ترەوە. بۆیە بەشداریکردنی پرۆژەی کرافت لە پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن گرنگیەکی زۆری هەبوو بۆ گفتوگۆ و کارکردن لەم لایەنانەوە. یەکیک لە گفتوگۆ سەرەکیەکانی پرۆژەکە لەمەڕ هێزی کار وبواری کارە لە وڵاتێکی وەک عێراق کە زۆربەی شتومەکەکانی هاوردەن وپشتی بە ئابوری نەوت بەستوە. پرۆژەی کرافت توانی زۆر زیندوانە لەو لایەنەوە کار بکات لەگەڵ ئەمانەشدا بەشداربوون و کارکردنی بینەر لە پرۆژەیەکی هونەریدا لە رێگەی کارێکی دەستیەوە بۆخۆی کارکردن بوو کە هەڵگری دیالۆگی جیاوازبوو بۆ پرۆژەکە.
هەڵبەت کارکردن بە خاشاک وبەکارهێنانەوەی لە کاری هونەریدا لای نەرمین مستەفا تازە نیە ولە ماوەی ڕابردودا لە چەندین کاری تایبەتی خۆیدا ماتریاڵی فڕێدراوی بەکارهێناوە، وە لە کارەکانیدا وەک ڕەنگ وفۆرم وبابەت کاری پێکردۆتەوە. ئەوەی جیاواز بوو لەم کارەدا ئەوە بوو کە ئامادەبوان وبینەر زۆر چالاکانە بەشدار بوون. جیاواز لەوەی بێنە گەلەریەکەوە تەنها کاری هونەرمەندێک ببین، خۆیان خۆبەخشانە کاریان دەکرد وئازاد بوون کە بەشداربن لە دروستکرنی ئەو ئۆبجێکتەی دواتر پشاندەدرایەوە.

پرۆژەکە بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە

پاش وەرگرتنی هۆڵی نمایش کە لەگەلەری ئازاد شەوقی بوولە کتێبخانەی گشتی سلێمانی، خاشاک وماتریاڵی فڕێدراوی خەڵک لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی کۆکرایەوە. هەڵبەت هەڵبژاردنی گەڕەکەکان بە مەبەست بوو بە پێێ جیاوازی باری ئابووری وژیانکردن دەستنیشانکرابوون. قۆناغی یەکەم دەستی پێکرد لەگەڵ هێنانی ماتریاڵە کۆکراوەکان لە هەندێک گەڕەکی جیاوازو وە هێنانی ڕەفە کان لە مەیدانی دارو ئاسنەوە.
رەفەکان ئاسن بوون چوار رەفە بوون سێ لە رەفەکان ٣ مەتر بە ١.٨٠ ودانەیەکیشیان ٢،٣٠ بە ١.٨٠ یە. ئەم ڕەفانە ئینستەلەئشنێک بوون کە ئەو ئۆبجێکتانەی ئامادەبوان دروستیان دەکرد تێیدا دادەنرا وپشان دەدرا.
سەرەتا تەنها ئەو کەسانەی لە نزیکەوە ئاگادار بوون بە بێ بانگهێشتکردن دەهاتن بۆ گەلەریەکەو کتێب یا ئۆبجێکتی خۆیان دروست دەکرد، بۆ ماوەی هەفتەیەک ئاوا بەردەوام بوو وەک ئامادەکارییەک بوو بۆ ئەوەی کە خەڵک هاتنە هۆڵەکەوە بتوانن گەر شتێکیش دروست نەکەن هەندێک کار ببینن. پاشان لە ڕیگەی پۆستەرو سۆشیال میدیاوە ڕۆژی کردنەوەی بۆ تەواوی خەڵک دیاری کرا. ڕۆژی یەکەم ٤/٧/٢٠٢١ کردنەوەی هۆڵەکە بوو بۆ خەڵك بە گشتی و ئەمەش قۆناغی دووەم بوو. لە کاتی سەردانیکردن دا ئامادەبوان دەیانتوانی زۆرێک نمونە ببینین کە پێشتر دروستکرابوو لە ڕەفەکاندا پیشاندرابوو وە لە هەمانکاتدا دەیانتوانی خۆیان ئەوەی دەیانەوێت دروستی بکەن ولە ڕەفەکەدا داینێن. هەڵبەت دانانی ئۆبجێکتە دروستکراوەکان لە ڕەفەکاندا بە پێیی ناوی گەڕەکەکان جیاکرابونەوە، خاشاکی هەر گەڕەکێک کە کتێبێکی لێ دروست دەکرد لە ژێر ناوی ئەو گەڕەکەدا لە ڕەفەکاندا دادەنرا. لە هۆڵەکەدا نەخشەیەکی سلێمانی وگەڕەکەکانی لەبەرچاوی بینەران بوو ئاسان بوو بزانن کە لە چ گەڕەکێکەوە خاشاکەکان هاتون ودەستی بۆ دەبەن.
لەسەرەتای پرۆژەکەوە ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠.٠٠ بەیانی بۆ ٤.٠٠ پاشنیوەڕۆ بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی هونەرمەند نەرمین مستەفا ئامادەبوان دەیانتوانی سەردانی گەلەریەکە بکەن و لەو ماتریاڵە کۆکراوانەی لە گەلەریەکە هەبوو، کتێبی خۆیان دروست بکەن بە پێێ ئارەزوو وویستی خۆیان.
لە گەلەریەکە کەشێکی خۆش وفێنک بە قاوەو چا و چەرەسات بۆ ئامادەبوان ڕەخسابوو کە دەیانتوانی چەندیان بوێت بمێننەوە وکاربکەن، هەموو پێداویستیەکەی کارکردنیش ئامادەو لەبەردەست بوو وەک مەقەست، بزمار، هێلم ....هتد ئەمانە لەسەر مێزێکی گەورە لە لایەکی هۆڵەکەدا بوون. هەروەها نەخشەی سلێمانی و گەرەکەکانی و ڕۆژمێریکش کە کات و ڕۆژی کارکردنی تیدا دیاریکرابوو، لەسەر دیوارێکی هۆڵەکە بوو لەگەڵ چەندین وێنەو تێکست و ماتریاڵی ترکە چیرۆکی کارکردن لە پرۆژەکەدا پیشاندەدا لەسەر دیوارەکە لەبەرچاوی ئامادەبواندا بوو بەدرێژای ماوەی نمایشەکە.
پاش ئەو ماوەیە لە کارکردن وسەردانی بینەرو بەشداربوویەکی زۆر رەفەکان پڕبوون لە کاری بەشداربووان، کە لە هەموو چێن وتوێژ وتەمەن وڕەگەزێک خۆشبەختانە تێیدا بەشداربوون، جگە لە دروستکرنی کتێب و ئۆبجێکت چەند پیرفورمانس و گفتوگۆیەکش لەلایەن ئامادەبوانەوە ئەنجامدرا.
پاشان قۆناغێکی تر هاتە پێشەوە ئەویش پاککردنەوەی هۆڵەکە وئامادەکردنی بوو بۆ پشاندانی ئەوکارانەی کە بەشداربووانی پرۆژەکە ئەنجامیاندابوو، لە ڕۆژی ١٤/٧/٢٠٢١ دا لە رێگەی پۆستەرو سۆشیال میدیاوە جارێکی تر بانگهێشتی بینەر کرایەوە بۆ هۆڵی ئازاد شەوقی. خۆشبەختانە ئەمە دوا قۆناع وکۆتای پرۆژەکە نیە چونکە ئەو کارانە فڕێنادرێن، وە لە ئێستادا کۆلێژی هونەر لە زانکۆی سلێمانی ئەمادەی دەربڕیوە کە بۆ ماوەی ساڵێک لە کۆلێج کارەکە پشان بدات ودواتر هەوڵدەدرێت لە شوێنی تر پشان بدرێن.
سوپاس بۆ ئەو کەسانەی کە هاوکاریان کردین لەم پرۆژەیەدا بە تایبەتی: شیروان فاتیح، شێرکۆ حەمە ساڵح. شێرکۆ عەباس، چیا جەمال، هێمن کاکەیی، ئاکام شێخ هادی، ساکار سڵێمان، ئالان ڕەئوف، ڕێبین مەجید، ڕە‌هێڵ جەبار، سامان جەلال.

kraft 1
kraft 1