ڕاستە

نمایشێکی هونەری
لەلایەن چەند هونەرمەندێکی جیاوازەوە
٣/٦/٢٠٢١
لە گەلەری کەریم چاوشین لە سلێمانی
بەشداربوانی پرۆژەکە: ڕەیان یوسف، هاژە خالید، ترێ فاتیح، شانیا ئاری

ڕاستە نمایشێکی گروپی بوو کە لە ٣/٧/٢٠٢١ دا لە گەلەری کەریم چاوشین ئەنجامدرا و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو. لەم نمایشەدا پێنج کاری هونەری نمایش کراو لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر ژنان تێیدا بەشداریان کرد. یەکەم ڕۆژی نمایشەکە دوو بەش بوو بەشی یەکەمی نمایش کردنی کارە هونەریەکان بوو بۆ ماوەی کاتژمێرێک، بەشی دووەمیشی سازدانی گفتوگۆ بوو لە لایەن چەند خاتونێکەوە کە بانگهێشتکرابوون.

raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
raste 1
دەربارەی نمایشەکە

ڕاستە نمایشێکی گروپی بوو کە لە ٣/٧/٢٠٢١ دا لە گەلەری کەریم چاوشین ئەنجامدرا و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەکی زۆر ژنان تێیدا بەشداریان کرد یەکەم ڕۆژی نمایشەکە دوو بەش بوو بەشی یەکەمی نمایش کردنی کارە هونەریەکان بوو بۆ ماوەی کاتژمێرێک، پاشان گفتوگۆیەک سازکرا لە لایەن چەند خاتونێکەوە کە بانگهێشتکرابوون، ئەوەش بەشی دووەم بوو
هەڵبەت لە نمایشی ڕاستەدا پێنج کاری هونەری پشاندرا کە هەموو کارەکان لەو ماوەیەدا بە ئەنجام گەیەندرا. ئەوەی لەم نمایشەدا جیاواز بوو ئەوە بوو کە کارەکان بە ناوی گروپی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن نمایش کرا. واتە ناوی هیچ هونەرمەندێک لەگەڵ کارە هونەریەکاندا نەنوسرا، بەڵکو بە مەبەست ناوی ئەو کەسەی بیرۆکەی کارەکەی هەیە لابرا. کۆبونەوەو گفتو گۆی گروپەکە ماوەیەکی زۆری خایاند بۆ پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن بە گشتی بەڵام سەرەنجام بەهۆی زۆرێک هۆکارەوە زیاتر لە نمایشی ڕاستەدا کۆبونەوە. پێشتر چەندین جارلە شوێنی جیاواز و لە ئۆنلانین کۆبونەوە ئەنجامدراوەو چەند سمینار و وۆرک شۆپ و خوێندنەوەو گفتوگۆ کراوە. پاشان بە ماوەیەک پێش نمایشەکە ئەوکارانە کە سکێچی بۆ کرابوو ئەنجامدران و لە نمایشەکەدا پشاندران کە ئەنجام گەیاندنی هەریەکێک لەم کارانە کاری زۆرو ماندوو بوونی زۆر زۆری وویست


کارەکان

مێش: کارێکی ڤیدیۆیە کە ماوەی ٣ خولەک و بەردەوام دووبارە دەبێتەوە. لەم کارەدا بینەر دەم و چاوی ژنێک دەبینێت کە چەند مێشێک بەبەردەوامی لەسەر دەموچاوی دەجوڵێن و ئەویش زۆر سروشتیانە بە پێی بێزاربوونی لە مێشەکان مامەڵەدەکات، واتە بێ جوڵەی گەورە وەک دەست بەکارهێنان یاخود سەر جوڵان تەنها بە جوڵەی دەم و چاوی بەرپەچی مێشەکان دەداتەوە کە تا ڕادەیەکی زۆر پاسیڤ دەردەکەویت

لەوێوە تا ئەوێ: ناوی یەکێکی ترە لە کارەکان. لەم کارەدا دوو ژن لە مەیانی دارە سوتاوەکەوە فەرشێکی سێ بە چواری لولکراو بە شان و باڵ دەبەن بە ناو هەموو ئیشکەرو و بازاڕو دوکانە جیاوازەکانی سەر ڕێگەکەیاندا و فەرشەکە تا گەلەری کەریم چاو شین لە جادەی ئۆرزدی دەگوازنەوە. بەدرێژایی ئەو ماوەویە ئەم کارە دۆکیۆمێنتکراوەو لە کاتی گواستنەوەکەدا چەندین شوێنی جیاوازیان بڕیوە و مامەڵەی جیاوازیان لەگەڵ خەڵک و شوێنەکاندا بە سروشتی کردووە. لە نمایشی ڕاستە دا فەرشەکە لەگەڵ فۆتوی گواستنەوەکە لە ژورێکدا بۆ بینەران نمایش کرا

دەستهاڕ: ئەم کارەش بە ڤیدیۆ لە ریگەی داتا شۆوە لە ژورێکی تاریک دا پشاندرا. کارەکە ٤ خولەکە و بەردەوام دەبێتەوە. لەم کارەدا دەستهاڕیک کە بە ڕەنگی ڕەش ژمارەی لەسەر نوسراوە و ژمارەکان بە کوردی نەنوسراون بەڵکو بە ژمارەی ئنگلیزی نوسراون و وەک کاتژمێرێک پشاندراوە . دەستهارەکە بەردەوام بە دەستی ژنێک دەخولێتەوەو دەنگی دێت

کردە: ئەم کارەش بە ڤیدیۆ لە ریگەی داتا شۆوە لە ژورێکی تاریک دا ناونیشانی کارێکی پیرفورمانسی نمایشەکە بوو کە ماوەی نیوکاتژمێری خایاند. لەم کارەدا نۆ کەس بەشدار بوون، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر هەموویان بە بێ جوڵە تەنها وەک پەیکەر وەستا بوون لە کاتێکدا هەریەکەیان نمایشی کارێکیان دەکرد کە خۆیان هەڵیانبژاردبوو: وەک دەرزی پێوەکردن، ماڵ سڕین، ئاودان، قاپ شوشتن، جل هەڵخستن .. هتد بەشداربوان بریتیبوون لە: ( لانە ڕەفیق، نوا مەحمود، تریفە غەریب، دیە سابیر، ژولیا فەرهاد، ئیمان یوسف، کاڵێ حسین، ڕەیان یوسف، هاژە خالید)

وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد پاش کاتژمێرێک لە نیشاندانی ئەم کارانە گفتوگۆکان دەستی پێکرد. گفتوگۆکان لەلایەن چەند خانمێکەوە بوو کە کارو پیشەی جیاوازیان هەبووەو هەیە. ئەوان ئەزمونی کارکردن و ژیانکردنی خۆیان لەگەڵ ئامادەبواندا بەشکرد. زۆر بە سادەیی لە ڕێگەی بەسەرهات و ژیانی خۆیانەوە گفتوگۆیان دەربارەی هێزی ژن لە کارکردندا تاوتوێکرد لە نێوان خۆیان و ئامادەبواندا
هەڵبەت لە پاڵ سازدانی سمینارو نوسینی تێکست لەلایەن کەسانی شارەزاو ئەکادیمی کە بەشێکی پرۆژەکەیە، سازدانی گفتوگۆی ئەم خانمانە گرنگیەکی زۆری هەبوو، ئەمان لە تەمەن و ئەزمون و کارکردن و بڕوانامەدا جیاوازن. بە ڕوونی و بە کردەوە پیشانی دەدەن کە ژنی کورد لە کارکردن دا چەند بەهێزەو هەمیشە دەتوانێت بە پێێ پێویستی خۆی و خیزانەکەی پشت بە خۆی ببەستێت و لەگەڵ ئەو هەموو قورسی و تەنگ و چەڵەمەیەدا کاری زۆر بکات. ئەوەی ئێستا هەیە لە کۆمەڵگای کوردیدا ئەوەیە کە کاری ژنی دووجا کردۆتەوە، لەپاڵ کاری ماڵەوەدا کاری دەرەوەش بە سەرکەوتوانە ئەنجام دەدات بەڵام ماندوو بونێکی زۆرو بەرەو پێش چوونێکی کەمی ڕەوشی ژنانی لەگەڵدایە

ئاوارە خان: چەندین ئەزمونی جیاوازی خۆی باسکرد، کە کارمەندی تەندروستیە، مامانە لە گەڵیشیدا لە ناو هونەرو و سیاسەت دا کاری کردووە. ئاوارە خان باسی ئەوەی کرد کە لەگەڵ ئەم کارانەیدا هەمیشە کاری ناو ماڵ یەکێک بووە لە کارە سەرەکیەکانی کە دەبێت بیکات چونکە ئەو ژنە و کاری ماڵ ومنداڵ بەخێوکردن ئەرکی تەنها ژنانە لە کۆمەڵگای ئێمەدا. ئەو بە شانازیەوە ووتی کە نەک تەنها ئەمانە بەڵکو خانوی بۆ کوڕەکەی دروستکردوە و بلۆککاری کردوە وا لە تەواو بوندایە. ئەم بابەتانەو زۆری تیش کە ئاوارە خان باسی کرد پرسیارو گفتوگۆی لای ئەوانی تر دروستکرد

نەسرین خان: نەسرین خان سایەقی تەکسی یە و لە سلێمانی کاردەکات بۆ ماوەی چوار سالە. کارێکی جیاوازی هەڵبژاردووە کە هێشتا لە کۆمەڵگای کوردیدا کارێکی تەواو پیاوانەیە. دەڵیت کە شەوان کارەکانی ماڵەوە بەجێ دەگەیەنێت و بە ڕۆژیش کاری تەکسی دەکات. پێێوایە کە ژن زۆر بە تواناترە بۆ کارکردن و سەبری زۆری هەیە لە کاتێکدا پیاوان زۆر زوو توڕەو ماندوو دەبن کە تەنها ئیشی دەرەوە دەکەن. ئەو دەڵێت سەرەتا خەڵک نەیاندەوێرا لەگەڵم سەرکەون لەبەرئەوەی ژنم و بۆیان نامۆ بوو، بەڵام ئێستا بەبەردەوامی کاری هەیەو ژن و پیاویش سەردەخات و دڵخۆشە بە کارەکەی

سازە عادل: نەسرین خان سایەقی تەکسی یە و لە سلێمانی کاردەکات بۆ ماوەی چوارسازە ژنێکی گەنجە و دایکی دوو منداڵە کە بە تەنها لە گەڵ منداڵەکانی دەژی و دایک و باوکیشیانە. باسی کاری ماڵەوەو دەرەوەو پەروەردەی منداڵی کرد کە ئەمانە ئەو ئەرکانەن کە کۆمەڵگا وەک کاری سەرەکی ژن تەماشایان دەکات و لەگەڵیشیدا کۆت و بەندی زۆری بۆ کارکردنی ژنان لە دەرەوە هێشتا هەیە. سازە دوای گۆرینی زۆرێک کار وەک کاری دیزاین و مەکیاژ کردن، فرۆشیار..هتد ئێستا ئیشی هەویر و شیرینی دەکات بۆ بژێوی خۆیان و خۆشحاڵە کە ئەو هەموو توانایەی هەیە

شیرین غەنی: شیرین خان باسی ئەوەی کرد کە ماوەی سیازدە ساڵە لە شوێنی جیاواز وەک مەکتەب و زانکۆ و ماڵەوە کاردەکات و چێشت لێدەنێت، خۆشحاڵە کە کە سانی تر خواردنەکانی ئەمیان پێخۆشە. لەگەڵ ئەوەی پێویستی زۆر بە پارەی کارەکەی نیە بەس ناتوانێت بێ کارکردن دانیشێت بۆیە هەر بەردەوامە

سەمیرە عومەر سەرەتا لە ئەزمونی منداڵیەوە باسی ئەوەی کرد لەبەر ئەوەی دایکی کارگوزار بووە ئەم وەک کچێک لە تەمەنی نۆ ساڵیەوە لە کاتی چونی دایکی بۆ کار بەرپرسیارێتی ماڵەوەی هەموو هەڵگرتوە. ئێستاش کە ژمێریارە و کاری زۆری هەیە لە قوتابخانەیەکی ئەهلی کاردەکات، پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە دەبێت کارەکانی ماڵەوە هەمووی بکات. ئەو دەپرسێت کە کۆمەڵگا کارەکانی وەکو پەروەردەی منداڵ و پاککردنەوەی ماڵ و چێشتلێنان و میوان بەڕێکردن بۆ دەبێت تەنها ئەرکی دایک بێت باوکیش دەکڕێت عەیب نەبێ و ئاسایی بێت ئەمانە بکات لە ئێستادا

ڕێکخەری نمایشەکە: ئاڤان عومەر
سوپاسی زۆر بۆ ئەوانەی هاوکاریان کردین بە تایبەتی : بێباک ئەمیر، عوسمان قادر، چێنەر نزار، شەمێران فەتاح،شیروان فاتیح، ڕۆژگار مەحمود، ئاڤان سدیق، چیا جەمال، تریفە غەریب، هۆمەن وەهبی ڕەسول.