جەستەی ژن وەک کاڵایەکی دەگمەن

سمینار
شارا تاهیر
ڕێکخەر : ئاڤان عومەر

لە ژێر ڕۆشنایی ئەم بابەتەدا و لە چوارچێوەی سمینارێکدا،  شارا تاهیر لە ڕوانگەیەکی دەرونشیکاریانەوە تیشک دەخاتە سەر چەمکی نامۆبوون لای کارل مارکس. لێرەوە ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ژن پێش ئەوەی وەک کرێکار لە سستەمی سەرمایەداریدا نامۆ بێت، پێشتر لە ڕێگای پیاوسالاریەوە نامۆبووە و ڕیشەی ئەمە  زۆر قوڵترو کۆنترە.  ئەمەش وایکردووە کە ژن بخاتە دۆخی خود ئەڤینیەکەوە لەگەڵ خۆی و جەستەی خۆیدا بەشێوەیەک کە بینەرو بینراویش بێت لای خۆی، بەڵام بە چاوێکی پیاوانەوە بینەری خۆی بێت.  پاشان لە درێژەی سمینارەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات کە چۆن سیستەمی پیاوسالاری و سەرمایەداری کە دروستکەری ئەم دۆخەن، لە کۆتایدا سودمەند دەبن و بەردەوام بەکاریدەهێننەوە.
هەندێک هێڵی سەرەکی سمینارەکە:

- کارکردن و بەرهەمهێنان خەسڵەتێکی گرنگی مرۆڤن کە لە سستەمی سەرمایەداریدا ئەمە دەشێوێندرێت و بەهای ئەو گرنگیە تێکدەچێت.
- ژن پێش ئەوەی بەر نامۆبوون بکەوێت وەک کرێکار، زۆر پێشتر لە ناو خێزان و کۆمەڵگادا بەر نامۆبوونی خود دەکەوێت، کە بە میکانیزمی خود ئەڤینی لەگەڵ جەستەی خۆیدا دەیبات و دوانەی خۆی دروست دەکاتەوە کە ئەویش ژنێکی ترە تا خۆی پێ بەراورد بکات.
- لە سستەمی پیاو گەرایدا ژن تەنها سێ ڕۆڵی هەیە، ئەوانیش: دایکایەتی، پاکیزەی و لەشفرۆشیە.
- گەر نامۆبوونی کرێکار هەوێنێک بێت بۆ شۆڕش، نامۆبوون لای ژن تەواو پێچەوانەیە چونکە ژن دڵخۆش و ڕازیە بەو دۆخە.
- سستەمی سەرمایەداری لەگەڵ ئەوەی لەسەر نادادی دروست دەبێت، بەڵام لەناوناچێت، چونکە بەڵێنێکی لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتووە کە وا دەکات بەردەوام و پارێزراوبێت.
- جەستە لەسستەمی سەرمایەداریدا بەردەوام فۆڕم دەکرێتەوە، هەمیشە بەو شێوەیە دەبێت کە سستەمەکە دەیخوازێت.

لەم بەستەرەدا گوێ لە سمینارەکە بگرن:

artist pic


شارا تاهیر نوسەر لەبواری سایکۆلۆژیاو گوتاری ڕەخنەی کۆمەڵایەتی و فکری. شارا لەساڵی ٢٠١١ لە ووڵاتی سوید لە بەکالۆریۆس لە زانکۆی Skövde بواری سۆشیال سایکۆلۆجی بەدەستدەهێنێت، وە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسیشە لە زانکۆی سەڵاحەدین لە ئەدەبی ئنگلیزی ساڵی ١٩٩٦ .لە ئێستاشدا سەرقاڵی خوێندنی ماستەرە لە بواری کاروباری کۆمەڵایەتی لە زانکۆی یۆتۆبۆری لە ووڵاتی سوید. شارا ماندونەناسانە لە ڕێگەی سمینارو نوسین و لێکۆڵینەوەکانیەوە لە زۆرێک لە چالاکیە فکریە جیاوازەکاندا بەشداریکردووە. ئەو لە ئەزمونە جیاوازەکانیدا ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ کەسانی ئۆتیست کاری کردووە. پاشان هەرلە ووڵاتی سوید بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مرۆی ژنان بووە. ئەو لە ئێستادا لە پاڵ نوسین و لێکۆڵینەوەکانی بۆ گۆڤاری جیاواز، وەک چاودێرو لێکۆڵەر لە ڕێکخراوی پاراستنی ژنان بەرامبەر توندوتیژی و دەستدریژی سێکسی کاردەکات