ژنانيش کاردەکەن

سمینار
گۆنا سەعید
ڕێکخەر : ئاڤان عومەر

لێرەدا گۆنا سەعید دەربارەی پرسی ژن لە هێزی کاردا دەدوێت. ئەو لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک، هەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر هەندێک خاڵی گرنگ سەبارەت بە پرسی ژن لە هێزی کاردا لە کوردستان.

 لە سەرەتای سمینارەکەدا بەگشتی ئاماژەیەک بە مێژووی ئەو جیاکارییە دەدات کە لەنێوان کارکردنی ژن و پیاودا دروست دەبێت، واتە چۆن ژن بە کاری ناوماڵ دەبەسترێتەوە و پیاوانیش بە کاری دەرەوە. پاشان دێتە سەر ئەوەی کە لە وڵاتێکی وەک ئێراق کە پشتی بە ئابووریی نەوت بەستووە و زۆر هێزی کاری پێویست نییە، ئەمە چۆن کاریگەری کردۆتە سەر تاکەکانی کۆمەڵگا بەگشتی و ژن بەتایبەتی. هەروەها بەکورتی کاریگەری و هۆکارەکانی کارکردنی ژن لە دەرەوە و ماڵەوە لە هەمان کاتدا تاوتوێ دەکات. هەندێک هێڵی سەرەکیی بابەتەکە:

- کار چییە؟ تێگەشتنە جیاوازەکانی کار چین؟
- بەهای کار چییە؟ ماناکان و تێروانینە جیاوازەکانی چین؛ بەهای گۆڕینەوە لە بازاڕ و بەهای بەکارهێنان.
- مێژووی جیاکاری نێوان کارکردنی ژن و پیاو، ئەرکەکانیان لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە.
- مەبەست لە کاری ژنان یان کاری ژنانە چییە؟ کاری بەکرێ کامانەن کە ژنان دەیکەن؟ جێگا و ڕێگای ئەم جۆرە کارە چییە؟ 
- جیهانی پیشەسازی ملیۆنەها ژنی بردە نێو کاری بەکرێوە؛ بەڵام ئایا تامی بەهەشتی ئازادی و ڕزگارییان کرد! یان بە پێچەوانەوە کەوتەوە؟ بۆچی؟
- سیستەمی ئابووری لە کوردستان و کاریگەری لەسەر پرسی کارکردن. ئامار و ژمارەکان چیمان پێ دەڵین؟ کێشەی ئەم ئامارانە چین؟
- هۆکاری بێکاری و کەمی فرسەتەکانی کارکردن بۆ ژنان لە کوردستان.
- ئەرکی ماڵ و دایکایەتی؛ کاری بێکرێ (کاری خۆڕایی) چییە؟ چی دەگرێتەوە؟ گرنگی چییە و کێ کەڵکی لێ دەبینێت؟ بۆچی بە زۆری ژنان کاری خۆرایی دەکەن؟
- ژن و کاری خۆڕایی: چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە بکەین؟

لەم بەستەرەی یوتیوبدا گوێ لە سێمینارەکەی گۆنا سەعید بگرن

artist pic


گۆنا سەعید چالاک و نوسەر لە بواری یەکسانی جێندەری و مافەکانی ژنان ؛ پیشەی بەڕێوەبەری گەشەپێدانە لە ڕێكخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا. هەڵگری بروانامەی ماستەرە لە زانکۆی لەندەن – سەوەس لە بواری ئابووری سیاسی و گەشەپیدان ؛ وە توێژینەوەی فراوانی ئەنجام داوە سەبارەت بە دەور و نەخشی ژنان لە بەرهەمهێنان و ئابووری ژێر سیستەمی سەرمایەداری دا ، وە بە تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر نزمی ئاستی بەشداری ژنان لە نێو هێزی کار لە کوردستان و عیراق دا. لەم بارەوە چەند چالاکی و سیمینارێکی ئەنجام داوە ، وە لە ڕێگای گفت و گۆکاکانی کەناڵی هیوا وە بەردەوامە