کات

نمایشی هونەری
ڕەیان یوسف
١٩/٦/٢٠٢١
گەلەری زاڵگە لە کارگەی کلتور
ڕێکخەر : ئاڤان عومەر

بەرجەستەکردنی کات و وردکردنەوەی کات بۆ فۆرمەکەی خۆی. ئێمە کاردەکەین، هەرچی دەکەین لە کاتدا دەیکەین. کات چرک چرک دەڕوات، ئێمە و ئەوەی دەیکەین بە ناویدا گوزەردەکەین. لەم کارەدا دەوەستین و تەنها دەبینین وهەست دەکەین ئنجا گوزەر دەکەین

artist pic


ڕەیان یوسف .دەرچوی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی سلێمانییە بەشی گرافیکی سالی ٢٠٢١. لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە وبە شێوازی جیاواز وەک: هەڵکۆڵین و ئینستەلەیشن و پیرفورمانس لە بابەتی جیاوازدا کاردەکات

time 1
time 1
time 1
time 1
time 1
time 1
time 1
time 1
time 1
time 1
time 1
time 1
دەربارەی نمایشەکە

کات کارێکی پیرفورمانس بوو کە لە کاتژمیر نۆی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بوو. لەم کارەدا ڕەیان بەبێ وەستان لەسەر دیواری گەلەریەکە دەقە وچرکەکانی دەنوسیەوە واتا بەبەردەوامی و بێ وەستان دەقەو چرکەکانی نۆ کاتژمێری نوسیەوە. بینەر دەیانتوانی چەندیان بوێت لەگەلیدا بمێننەوەو چاودێری بکەن وبچنە ناو ئەزمونەکەیەوە لە دەرگای گەلەریەکە یا لە پەنجەرەکەوە یاخود لە ژوورەوە بینەری بن. لە هەمانکاتدا لە پەیجی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن لە فەیسبووک زوو زوو لایفێک دەکرا تا کەسانی تریش نمایشەکە ببینن

کارەکە لە گەلەری زاڵگە لە کارگەی کلتور لە شاری سلێمانی لە ڕۆژی ١٩/٦/٢٠٢١ نمایش کرا. پاشان سێ ڕۆژ گەلەریەکە بەکراوەی مایەوە بۆ کەسانێک کە بیانەوێت کارەکە لەسەر دیوارەکە ببینن، واتە تەنها ئەو فۆرمەی کە لە پیرفورمانسەکەوە دروست بوو ڕۆژانی دواتر دەبینرا نەک پیرفورمانسەکە دووبارە بکرێتەوە. بینەر بە ئاسانی دەیتوانی تێبگات وبەر کرداری پیرفۆرمانسەکە بکەوێت کە چی و جۆن بووە بە هۆی سروشتی کارەکەوە
پرۆسەی دروستبوونی ئەم نمایشە لە ئەنجامی گفتوگۆی زۆری پرۆژەی ئەم مرۆڤانە کاردەکەن دروست بوو. ڕەیان یوسف لەگەڵ چەند کەسێکی تر کە نزیکەی ساڵێک دەبێت لە پرۆژەکەدا بەشداربوون وچەندین دانیشتن وسمینارو گفتوگۆیان کردووە لە ڕێگەی دانیشن لە شوێنی جیاواز ولەڕێگەی زوومەوە. ئەم کارەی ڕەیان پاش گفتوگۆکان وسمینارەکان هاتە بەرهەم بۆ ڕەیان، کە کارێک بوو توانی جێگای خۆی بکاتەوە لە پرۆژەکەداو گفتوگۆیەکی گرنگ لە ناو پرۆژەکەدا دروستبکات. ڕەیان لە هۆڵێکی بچوکی گەلەری زاڵگەوە بە نوسینەوەی چرکەکانی کات بە بێ وەستان، زۆر شتی بۆ بینەر خستە ڕوو

سوپاس بۆ ئەو کەسانەی کە هاوکاریان کردین لەم نمایشەدا بە تایبەتی: شیروان فاتیح ، هێمن مارف، ئازەر عوسمان، چیا جەمال، هۆمەن وەهبی ڕەسول، گران، لەرێ ، ژیلیا، ژیوار، کیژان، هاژە خالید.